وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، سبەینێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى پێنج خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازى) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە و بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی دووشەممە بەرواری 6ی تەمموزی 2026  دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق بەزووترین كات مووچەی مانگی 10 خەرجبكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق بە زووترین كات مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرجبكات…
Total
0
Share