دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گومرکی فڕۆکەخانەی کەرکوک دەستی بەسەر 226 هەزار دۆلاردا گرت.
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکوک کەسێک هەوڵیداوە 226 هەزار دۆلار بباتە دەرەوەی وڵات، بەڵام لەلایەن ناوەندی گومرگی فڕۆکەخانەوە لەکاتی پشکنین، دەست بەسەر ئەو بڕەپارەیەدا گیراوە، بەهۆی ئەوەی سەرپێچیی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی کردووە.
جەختیشدەکاتەوە، ڕێکاری یاسایی لە دژی گەشتیارەکە گیراوەتەبەر، بەپێی ڕێسا و ڕێنماییە گومرگییە کارپێکراوەکان.