خالید شوانی: دەستمان بە ئازادکردنی ئەو زیندانیانە کردووە کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە ئازادکردنی ئەو زیندانییانە کردووە کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە.

خالید شوانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەلایەن دادگاوە رۆژانە لیستی ناوی ئەو سزادراوانەمان بۆ دێت کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە، ئێمەش لای خۆمانەوە لیژنەیەکی تایبەتمان پێکهێناوە بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین کات رێوشوێنەکانی ئازادکردنیان تەواوبکەین و کارئاسانی تەواویان بۆ بکەین.

وتیشی، ماوەی هەفتەیەک زیاترە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی یاساکە، بۆیە ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی ئازادکراون زۆرنین، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی داهاتوو ئاماری تەواومان لەبەردەست دەبێت و دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی یاساکەش دەبینین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزیکەی 20 زیارەتکاری ئێرانی لە چلەی ئیمام حسێندا بە شەربەتی پرتەقاڵ ژەهراوی بوون

سەرچاوەیەکی ئەمنییە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، زیارەتکارانی ئێرانی لە چلەی ئیمام حسێندا بەهۆی خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵەوە ژەهراوی بوون. سەرچاوەکە رایگەیاندووە،…
Total
0
Share