لە ناحیەی ئاغجەلەر 300 دۆنم پوش و پاوان سووتا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری گوندی (گردخەبەر) لە ناحیەی ئاغجەلەر کەوتەوە و 300 دۆنم پوش و پاوان سووتا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری گوندی (گردخەبەر) لە ناحیەی ئاغجەلەر کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان بە هاوکاریی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ئاغجەلەر و هاوڵاتییانی سنوورەکە، ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ڕاشیگەیاند، ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی 300 دۆنم لە پوش و پاوان و هۆکاری کەوتنەوەشی نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەماوەیەکی نزیکدا ڕێگە بەپێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دەدەین

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ‏‏“زیادەکی” تاوتوێکردووە و بەپێی وەزارەتەکە لەماوەیەکی نزیکدا بڕیاری پێدانی…
Total
0
Share