بەڕێوەبەڕی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، ڕایگەیاند، ئەو کەسەی تونێلە بەفرینەکە دەڕوخێنێت، سزای ماددی دەدرێت و بەندیش دەکرێت.
هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران، ڕایگەیاند، ئەو کەسەی تونێلە بەفرینەکە دەڕوخێنێت، تاوانی ئەنجامداوە و سزا دەدرێت، لەکاتێکدا ڤیدیۆی تاوانەکەشی لە هەژماری خۆی بڵاوکردووەتەوە.
وتیشی، بەگوێرەی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2008ی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، هەر دەستکارییەکی مرۆڤ بەبێ هۆ بۆ سروشت تاوانە و سزای لەسەرە.
ئەوەشی خستەڕوو، سزای ئەو تاوانە ژینگەییانە لە 150 هەزار دینار کەمتر نییە و لە 200 ملیۆن دینار زیاتر نییە، دادوەر بەگوێرەی قەبارەی سەرپێچییەکە سزاکە دیاریدەکات.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران، ئەوەشی وت، سەرپێچیکار سزای زیندانیکردنیش دەدرێت، ئەگەر دووبارەی بکاتەوە سزاکەی دەبێت بە دووهێندە.