بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکەینەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکای لە جۆشوا هاریس و گەلی ئەمریکا کرد.

دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرانەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی هەوڵە هاوبەش و دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share