داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەشت ملیار دینار بووە، بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی زیاتر لە 17% كەمیكردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتیی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكرد، داهاتی ئەم هەفتەیە، بڕی هەشت ملیار و 545 ملیۆن و 223 هەزار و 255 دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی زیاتر لە %17 كەمیكردووە، لە كاتێكدا هەفتەی ڕابردوو بڕی داهات 10 ملیار دیناری تێپەڕاندبوو.