ئاگر کەوتەوە و نزیکەی 60 دۆنم لە جاڕی گەنم سووتا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە گوندی دەربەند فەقەرەی سەر بە ناحیەی عەربەت ئاگرکەوتەوە و نزیکەی 60 دۆنم لە جاڕی گەنمی ناوچەکە سووتا.

دەشڵێت، مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بە هاوکاریی بەرگریی شارستانیی شارەزوور و خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕاشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە بەمەبەستی ئاشکراکردنی هۆکاری ئاگرەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت

فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم ‏کردووە و داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن، هەروەها هۆشداریدەدەن لە ئەگەری ‏دانەمەزراندنیان،…
Total
0
Share