بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەرکی لیوا ئەیوب لە ڕیزەکانی پێشمەرگە مایەی شانازیی هەموومانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا ئەیوب یوسف، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ بە پێزانینەوە لە رۆڵ و خەبات و تێکۆشانی کاک لیوا ئەیوبی رووانی وەک تێکۆشەرێکی دێرین و فەرماندە و پێشمەرگەیەکی ئازا و دلێری کوردستان و یەکێتی کە تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خەباتی کوردایەتی و وەک شێرە کوڕێکی هەولێری هەمیشە لەگەڵ هەڤاڵەکانی بەشێکن لە سەروەرییەکانی گەلەکەمان. هەروەها وتی، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیشی لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە مایەی شانازی هەموو لایەکمانە.

لای خۆیەوە، لیوا ئەیوب یوسف سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد و دووپاتی کردەوە هەمیشە پێشمەرگەی کوردستان و یەکێتی دەبێت و هەر ئەرکێک لە خزمەتی خەڵک بێت بە ئەمانەتەوە رایدەپەڕێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share