پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەڵەبجە، تیمێکی غەواسی کرماشان هاتوونەتە سازان و پڕۆسەی گەڕان بەدوای تـ.ـەرمی باوان یوسف بەردەوامە.
پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردە و داواکاریی ڕەسمیی پارێزگاری هەڵەبجە، تیمێکی غەواسی تایبەت و پسپۆڕ لە پارێزگای کرماشانەوە گەیشتوونەتە ناوچەی سازان و هاوشانی تیمە ناوخۆییەکان، بەشدارن لە پڕۆسەی گەڕان بە دوای تـ.ـەرمی باوان یوسفدا.
لای خۆیشیەوە، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیدارێکدا، لەگەڵ باوکی (باوان)، دڵنیایی پێدا کە تەواوی تواناکان خراونەتە گەڕ. هەروەها گەڕانەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو لە زووترین کاتدا تـ.ـەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.