گواستنەوەی غازی شل بە ڕۆژ قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی ماددە سووتەمەنییە هەستیارەکان، گواستنەوەی غازی شل (LPG) بە کاتی ڕۆژ قەدەغەکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ڕێنمایی ژمارە 1 ماددەی 4ـی ساڵی 2020ـی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی غازی شل پێویستە لە بەرواری 1ـی 6ـی 2026ـەوە بۆ 1ـی 10ـی 2026، تەنیا لە کاتە دیاریکراوەکانی شەودا کاربکەن تاوەکو دووربن لە ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو.

داواش لە خاوەن کۆگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکات، پابەندبن بە ڕێنمایی و مەرجە یاساییەکان و ئاگاداریان دەکاتەوە، “لەکاتی جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکە، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نمه‌باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و نمه‌باران ده‌بێت و له‌ لوتكه‌ى شاخه‌ به‌رزه‌كانیش به‌فرده‌بارێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی…
Total
0
Share