ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی چوارقوڕنە – کانی ماران، ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە، ڕووداوێکی جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری (ئاڤانتی) و (نیسان پاتڕۆڵ) لەسەر ڕێگەی سەرەکیی (چوارقوڕنە – کانی ماران) ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون، کە سەرجەمیان شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلی ئاڤانتییەکە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.. ئەمساڵ لە هەرێم زیاتر لە پێنج هەزار و 300 ‏كەس بوونەتە قوربانی

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆیە، به‌پێی ‏ئاماره‌كانى هاتوچۆی هەرێم، له‌ماوه‌ی 10 مانگى ئەمساڵدا 476 کەس لە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: سەرجەم تیمە فریاگوزارییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمە فریاگوزارییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە ئەگەری دروستبوونی لافاو یاخود یان ھەر رووداوێكی…
Total
0
Share