لە سنووری کەرکوک هێرشکرایە سەر هێزێکی سوپای عێراق

لە ناحیەی رەشادی باشووری پارێزگای کەرکوك هێرشکرایە سەر هێزێکی سوپای عێراق و کوژراو و بریندار هەیە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحیەی رەشادی باشووری شاری کەرکوک هێزێکی فیرقەی 11 ی سوپای عێراق کەوتوونەتە بۆسەوە، سەرەتا بۆمبی چێندراویان پێداتەقیووەتەوە و دواتر هێرشی چەکداری کراوەتە سەریان.

ئاشکراشیکرد، بەپێی زانیارییەکان پێنج سەرباز گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.

باسیلەوەشکرد، لە ئێستادا لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دروستکراوە و هێزێکی پشتیوانی ئاسمانیش گەیشتووەتە ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی كارمەندان درایە بەرێوبەری ناوەندە تەندروستییەكان

بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لەپزیشكان دابەزاند بۆ…
Total
0
Share