بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین بەرپرسی باڵای عێراق بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی، دەستگیرکران.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، بە تۆمەتی گەندەڵی، شەوی ڕابردوو لە ئۆپراسیۆنیكدا لە ناوچەی سەوزی بەغداد، چەندین بەرپرسی باڵا و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستگیرکران و ئۆپراسیۆنەکەش تا ئێستا بەردەوامە.
هەر بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئۆپراسیۆنەکە بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدراوە و تا ئێستا نزیکەی 20 بەرپرسی باڵا و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەستگیرکراون.