سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ئەم هەفتەیە پارەی مووچە بە لێبڕینەوە دەنێرین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە وەزارەت مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی لێ دەبڕێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاردراوە ئەم هەفتەیە بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی لە پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ببڕێت و بڕی 830 ملیار دینارەكەی دیكە، وەک پارەی مووچە ڕەوانە بكات.

هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ، وەفدێکی دارایی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد بكات و سبەی یەكشەممە، دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكات لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق؛ تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانیشیان، پرسی پێداچوونەوە و كەمكردنەوەی بڕی 120 ملیار دیناری مانگانەی داهاتی نانەوتیی كوردستانە بۆ بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی بۆ لەناوبردنی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنێك بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share