وەزارەتی کارەبا: شەش کاتژمێر کارەبا نابێت

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە کاتژمێر 2ـی شەو بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەکوژێتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، سبەی هەینی، 26ـی 6ـی 2026، وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە کاتژمێر 2ـی شەو بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەکوژێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە ماوەی ئەم چەند کاتژمێرەدا، دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتییان دووچاری پچڕانی کاتیی کارەبا ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەستانی بۆریی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی:گرفت لەبەردەم مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، هیچ گرفتێک لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە و…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا: لە دوو ساڵدا هیچ حاڵەتێکی نوێی تالاسیمیا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا، رایدەگەیەنێت، “لە دوو ساڵدا هیچ حاڵەتێکی نوێی تالاسیمیا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە”. کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی…
Total
0
Share