سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا، رایدەگەیەنێت، “لە دوو ساڵدا هیچ حاڵەتێکی نوێی تالاسیمیا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە”.
کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا، رایگەیاند، “لە ساڵانی 2023 و 2024، هیچ حاڵەتێکی نوێی تالاسیمیا لە ناو سەنتەری سلێمانی تۆمارنەکراوە، ئەوەش دەرئەنجامی هەوڵەکانمانە بە هاوکاریی تەندروستیی سلێمانی”.
وتیشی، “کاری ئێمە ئەوەیە رێنمایی و هۆشیاری بڵاوبکەینەوە بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بکەین، لە ناوچە بۆ ناوچە ئاماری تووشبووان جیاوازی هەیە”.
کۆچەر کەریم، باسی لەوەشکرد، “لە سەرتاسەری هەرێم نزیکەی چوار هەزار تووشبووی تالاسیمیا هەن لەو ژمارەیە هەزار و 378یان لە ئاستی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین، گەرمیان و هەڵەبجەدان”.