بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی عاشورا ڕایگەیاند، “ساڵیادی عاشورا، یادکردنەوەی شـ.ـەهیدبوونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) و هاوەڵانییەتی. بیرهێنانەوەی سەرکەوتنی حەقە بەسەر نادادپەروەریدا و وێنای قوربانیدانە لەپێناو پاراستنی بەها پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام.”
ڕاشیگەیاند، “عاشورا هەڵگری وانە باڵاکانی مرۆڤایەتی و ماناکانی فیداکارییە کە لە رێگەیانەوە هەوڵ بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و دەستپێکردنی رێگەی چاکسازی دەدرێت.”
سەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاند، “لەم ماتەمەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی و کارکردنی پێکەوەیی دەکەینەوە، بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و بەهێزترکردنی برایەتی و پێکەوەیمان بۆ داهاتوویەکی گەش و چەسپاندنی ئەو بنەما پیرۆزانەی کە قوربانییان بۆ دراوە.”