سێنتکۆم: سەرچەتەیەکی د،ا،عش لە بۆردوومانێکدا لە سوریا کوژرا

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، عەلی حسێن عەلاوی، سەرچەتەی ڕێکخراوی تێرۆریستیی د،ا،عـ.ـش لە بۆردومانێکدا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کوژراوە.

فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، “هێرشەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانە بۆ ڕێگریکردن لە چالاکی تێرۆریستی کە پلانیان هەبووە هێرشبکەنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.”

جەختشی لە بەردەوامیی هەماهەنگییەکانی ئەمریکا لەگەڵ “هاوبەشە ناوچەییەکان” بۆ لەناوبردنی گرووپەکە کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: ئێران بە خێراتر دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کردووەتەوە

نوێنەری سەربازیی ئیسرائیل لە کنێست رایگەیاند، ئێران بە خێراییەکی زیاتر دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کردووەتەوە، ئەمەش نزیکەی…
Total
0
Share