وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئامارێکی بڵاوکردەوە

ئاڵای ئێران

وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ئاماری قوربانییانی لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ئـ.ـێران ئاماری ئەو زیانانەی بڵاوکردەوە کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جـ.ـەنگەکەوە بەر کەرتە جیاوازەکانی تەندروستی و فریاگوزاریی وڵاتەکە کەوتوون.

وەزارەتەکە دەڵێت، بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، تاوەکو ئێستا 216 بنکەی تەندروستی و 54 ناوەندی فریاکەوتنی خێرا لە سەرتاسەری ئێـ.ـراندا تووشی زیانی جۆراوجۆر بوون و بەشێکیان بە تەواوی پەکیان کەوتووە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە 46 یەکەی پزیشکیی تایبەتمەند و نەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە، 41 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن (ئەمبوڵانس) لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە مرۆییەکانیاندا زیانیان بەرکەووتووە.

ئەم پەرەسەندنە توندانە لە کاتێکدایە کە ناوەندە تەندروستییەکانی ئێران بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانەوە ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بوونەتەوە و تاران هۆشداری دەدات لەوەی کە پێکانی ژێرخانی پزیشکی دەبێتە هۆی پەککەوتنی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان بۆ بریندارانی جەنگ و هاووڵاتیانی مەدەنی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: لەهێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان لەسوریا سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدە کوژرا

ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای ئەلقاعیدەی ڕاگەیاند، لە هێرشێکدا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سوریا ئەنجامیداوە، ئەو سەركردەیەی ئەلقاعیدە…
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
Total
0
Share