بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: دەمانەوێت خوێندنگا ئێوارانەکان بکەین بە دواناوەندی

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند، دەمانەوێت خوێندنگا ئێوارانەکان بکەین بە دواناوەندی.

بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ژمارەیەکی بەرچاو خوێندنگای ئێوارانمان هەیە هەندێکیان ژمارەی خوێندکاریان زۆرە و هەندێکیشیان کەمبووەتەوە و دابەزیوە بۆ 50 خوێندکار، لە هەمانکاتیشدا ژمارەیەکی زۆر میلاکمان لەو خوێندنگایانەدا هەیە.

وتیشی، لە هەندێک خوێندنگا 60 بۆ 100 خوێندکار هەیە، بەڵام 60 مامۆستا و فەرمانبەری تێدایە، لەکاتێکدا لە هەندێک خوێندنگا کەمیی میلاکمان هەیە، لەبەر ئەوە ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و وەزارەتی پەروەردە قبوڵی بکەن دەمانەوێت خوێندنگا ئێوارانەکان بکەین بە داناوەندی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە کەرکوک بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە گیانیلەدەستدا

لە گوندێكی دووبز-ی كەركوك، بەهۆی كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەوە، مندالێك گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەكی ناوخۆوە گواستیەوە، منداڵێکی…
Total
0
Share