وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، دڵنیایی دەدەین کە نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی پێش جەنگ.
کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، .سەرۆک ترەمپ واژوو لەسەر ڕێککەوتنێک ناکات کە خزمەت بە وڵات و ئاسایشی نیشتمانی نەکات.
باسی لەوەشکرد، ڕاستەوخۆ پاش واژووکردنی لێکتێگەیشنتەکە، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، دڵنیایی دەدەین کە نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی پێش جەنگەکە.