هیندستان کارکردنى لە 32 فڕۆکەخانەى مەدەنى راگرت

دەسەڵاتدارانى هیندستان کارکردنیان لە 32 فڕۆکەخانەى مەدەنیی وڵات تا 15ى ئەم مانگە بەهۆى بارگرژییەکان لەگەڵ پاکستان راگرت.

بەپێى رۆژنامەى “تایمز ئۆف ئیندیا” کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنى لە هیندستانەوە گواستویەتیەوە، گەشتە مەدەنییەکانى ئەو 32 فڕۆکەخانەیە تا کاتژمێر 5:29ى رۆژى 15ى ئایار رادەگیرێن.

دوێنێ ئاژانسى “ANI” بڵاویکردەوە، ژمارەیەک شارى ویلایەتەکانى بنجاب و راجاستان-ى هیندستان، کە دەکەونە سەر سنوورى پاکستان، رووبەڕووى هێرش بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بوونەتەوە.

بەپێى ئاژانسەکە، بچڕانى تەزووى کارەبا و بیستنى زەنگى ئاگادارکردنەوە و تەقینەوە لە شارەکانى جیسالمیر لە ویلایەتى راجستان و باسانکوت لە بنجاب تۆمارکراون.

هەروەک لە چەندین شار و ویلایەتى دیکەى هیندستان لەڕێى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە چەندین هێرشى هاوشێوە ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا سەربازێكی بە پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی تۆمەتباردەكات

پۆلیسی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، تۆمەتی پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی رووبەڕووی سەربازێكی بەریتانی كردووەتەوە. پۆلیسی بەریتانیا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تۆمەتبار…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکات. تامی بروس، وتەبێژی…
Total
0
Share