بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی: بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکانی حکومەتی عێراق کاریگەریی لەسەر وەبەرهێنان نابێت لە هەرێمی کوردستاندا.

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەتی نوێ بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بە هیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، سەرجەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستانی بەسەردا جێبەجێدەبێت نەک حکومەتی عێراق.

وتیشی، بڕیارەکەی حکومەتی عێراق هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان نابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوو ساڵە لە هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان، پڕۆژەی نوێی نیشتەجێبوون وەستاوە، ئەوانەی ئێستا لە ئارادان سەرجەمیان کۆنن و پێشتر مۆڵەتیان بۆ وەرگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share