لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چی باسکرا؟

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 کانونی یەکەم، 2020 شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەرێم پێکهێنراوە کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەگەڵ لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆکرا سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و دەستوری لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە دەڵێت، ” لە‌ كۆبوونە‌وە‌كەدا‌ ڕاشكاوانە‌ باس لە‌ ھۆكارەکانی دروستبوونی كێشە‌كان و چۆنیە‌تی چارە‌سە‌ركردنیان كرا لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی ھاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق”..

ئاماژە بەوەشکراوە، لای خۆیەوە قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، بە‌ لیژنە‌ی راسپێردراوی راگە‌یاند، حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌موو ئامادە‌ییەكی دە‌ربڕیووە‌  بۆ ئە‌وە‌ی بە‌پێی دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌‌كان مامە‌ڵە‌ لە‌گە‌ڵ ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم بكرێت و ئامادە‌ییشی دە‌ربڕیوە‌ بۆ گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتن.

لیژنە‌ی راسپێردراوی پەرلەمان پێشتر كۆبوونە‌وە‌یان لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی عێراق كردووە‌ و لە ‌سە‌روبە‌ندی ئامادە‌كاری راسپاردە‌كانی خۆیاندان بۆ ئە‌وە‌ی بە‌زووترین كات میكانیزمی گونجاو بدۆزنە‌وە‌ بۆ پرسە‌ ھە‌ڵپەسێردراوكان بە‌تایبە‌ت كێشەكانی نە‌وت و دارایی.

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ” لە ‌كۆتایی كۆبوونە‌وە‌كە لیژنەكە داوای خستنە‌ڕووی پێشنیار و راسپاردە‌كانیان كرد لە‌ وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم، بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌وانیش لە‌گە‌ڵ پلانە‌كانی خۆیان یە‌كیان بخە‌ن و دە‌رچە‌یە‌كی گونجاو دابڕێژرێت كە‌ ئاسانكاریش بكات بۆ دیاریكردنی ئە‌رك و مافە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ بودجە‌ی 2021.

 

بابەتی پێشتر

بڕیارە شاندی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشداربێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان لەبارەی تەقەکردن لە بەڕێوبەرەکەیان ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share