سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاڵپشتیی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئیستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی وڵات و گرنگیی پاڵپشتیکردنی هێزە نیشتمانییەکان لە هەوڵەکانی حکومەت تاوتوێکرا، بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی و بەردەوامبوون لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر، بەشێوەیەک خواستەکانی هاوڵاتییان لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدیبهێنێت.

ئەوەش هاتووە، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها هەوڵەکانی حکومەت دووپاتکرایەوە بۆ پاڵپشتیکردنی گفتوگۆکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی و چەندین کەسایەتی و بەرپرسی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی، سەردانی شاری سلێمانییان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە لە 15 شوێنی هەولێر کامێراکانی چاودێریی تیژڕەوی سەرپێچی تۆماردەکەن

بڕیارە لە سبەی هەینییەوە، 15 کامێرای چاودێریکردنی تیژڕەوی لەناو شاری هەولێر، دەستبکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بزوتنەوەی ئیسلامی: لەبەر بەرژەوەندیی مسوڵمانان کورسییەکانی پەرلەمان پڕدەکەینەوە

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ئەو پێنج کورسییە پەرلەمانییەی لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامییەوە دەستیلێهەڵگیراوە پڕیدەکەنەوە و بڕیارەکەش بۆ…
Total
0
Share