پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، ئەوانەی مامەڵەی هاوسەرگیرییان کردووە دەتوانن ببنە خاوەنی پسوڵەی خۆراکی خۆیان.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق مامەڵەی دروستکردنی پسوڵەی خۆراکی کاراکرد لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەی هاوسەرگیرییان کردووە ئێستا دەتوانن ببنە خاوەن پسوڵەی خۆیان لەڕێگای سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک.
پێداویستیەکانی مامەڵەی هاوسەرگیری بۆ سیستمی ئەلیکترۆنی:
-کارتی نیشتمانی پیاوەکە و خێزانەکەی.
-گرێبەستی هاوسەرگیری ، پێویستە پەسەند بكرێت تەنیا ئەوانەی لەخوار ساڵی 2026 هاوسەرگیرییان کردووە.
-پسوڵەی خۆراکی ماڵی باوکیان هەردووکیان لەکاتی وێنەگرتن لەلایان بێت.
-یەکێک لەم ڤیزا کارتە ئەلیکترۆنییانەیان لەلابێت: کی کارد Q CARD.، بانکی باشووری ئیسلامی .