بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرا

لە ڕێوڕەسمێکدا، نزار ناسڕ لە جێگەی عەلی عەلاق، بووە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ڕێوڕەسمێکدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، نزار ناسڕ، وەک پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی پۆستەکەی وەرگرت و جێگەى عەلی عەلاقى گرتەوە.

ئەوەش هاتووە، عەلی زەیدی، ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەکانی عەلی عەلاق، پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی کرد و ڕایسپارد وەک ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابوری دەستبەکاربێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share