راوێژکارێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستگیرکرا

چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق

راوێژکارێکی دەستەی راوێژکارانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبای عێراق، رەعد حارس لەسەر سکاڵایەکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ راوێژکار لە دەستەی راوێژکارانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبا، رەعد حارس دەرکرد و فەرمانەکەیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە جێبەجێکراوە.

لە بەڵگەنامەیەکدا کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق بڵاوکراوەتەوە ئاماژەدراوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ رەعد حارس دەرکراوە، ئەوەیش لەسەر سکاڵانامەیەک کە لیژنەی لێکۆڵینەوە کە بەفەرمانی دیوانی ژمارە 29 پێکێنراوە دژبە ناوبراو تۆماریکردووە.

لە مانگی ئابی رابردوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لێژنەیەکی تایبەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی گەندەڵی پێکهینابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێكی عومره‌كاران تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت و عومره‌كارێک گیـ.ـانیله‌ده‌ستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان رایدەگەینێت، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی عومرەکارانی هەولێر تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە عومرەکارێک…
Total
0
Share