وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەحمەد نەجم دەردەکات

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی 7/5/2026 بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەرچووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەحمەد نەجم، سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی کەناڵ8 و بژار دەباغ، پێشکەشکاری کەناڵەکە دەرکراوە.

نووسراوەکە بە ژمارەی 13175 دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوشێوەکانی کراوە، دەڵێت “ئەحمەد نەجمەدین ئیبراهیم تاڵەبانی” و “بژار عەلی ئەنوەر ئەفراسیاب دەباغ” بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیربکرێن و دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێریش لە دەستگیرکردنیان ئاگاداربکرێتەوە.

دوای ئەو نووسراوەی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە ڕۆژی 18-5-2026 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ڕەسمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە هەروەها بەڕێوەبەرایتەییەکانی پۆلیسی زاخۆ، راپەڕین، گەرمیان سۆران و ئاکرێ کراوە کە واژووی لیوا تارق ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستانی لەسەرە داوای جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوێكی هاتوچۆ پێش ئەو شۆفێرەی هۆكاری ڕووداوەكە بووە دەستگیردەكات

دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەك دەدات و دواتر هەڵدێت، پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوەكە پێش شۆفێرەكە دەستگیردەكات و ڕوونیدەكاتەوە،…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share