پۆلیسی گەرمیان: گەنجێک وەڵامی تاقیکردنەوەکانی بەدڵ نەبووە لە ماڵ دەرچووە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەب، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی، لە یەکێک لە وانەکان وەڵامەکانی بەدڵ نەبووە، دۆخی دەروونیی تێکچووە. پاش ئەوە لە ماڵ دەرچووە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، کەسوکاری ئەو گەنجە سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس و ئاگاداریان کردینەوە، کە کوڕەکەیان بە ناوی (ئیبراهیم یاسین ئیسماعیل) لەدایکبووی ساڵی 1996، بەیانیی ئەمڕۆ لە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی سیروان لە قەزای کەلار، دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواچوون کردووە و داواش لە هاوڵاتییان دەکات، “هەرکەس زانیاریی لەسەر ناوبراو هەبوو، لە ڕێگەی ژمارە 104ـوە پۆلیس ئاگاداربکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share