هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەقڵیەتی چەند کەسێکی ناو خێزانێک لە حزبێکی سیاسی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان پەکخستووە.
هەردی سەڵاح ڕایگەیاند، ئەقڵیەتی چەند کەسێکی ناو خێزانێک لە حزبێکی سیاسی، پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان پەکخستووە و مەبەستیانە، هەر بەو شێوەیە ئەو چەند کەسەی ناو ئەم خێزانە، ئەم هەرێمە بەڕێوەببەن، بەبێ بوونی دەسەڵاتی یاسادانان و پەرلەمان و چاودێریکردن و لێپرسینەوە. ئێستا مەبەستیانە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقیش بەو دەردە ببەن!
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانە ئەقڵی خێڵ و بنەماڵەشیان تێپەڕاندووە، چونکە خێڵ و بنەماڵەش تا ئەو ئاستە بەو شێوەیە بیرناکەنەوە، ئێستا بە ئەقڵی چەند کەسێکی ناو خێزانێک حوکم دەکەن و پێویستە چیتر ڕێگەیان پێنەدرێت.