ئەمڕۆ دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سویسرا خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکانی نێوانیان، دەستپێبکات.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، گفتوگۆکان لەسەر بنەمای ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەیە، کە هەردوولا واژوویان کردووە.

بەیانیی ئەمڕۆ، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک دوای وەفدی دانوستانکاری ئێران، گەیشتە سویسرا.

لە سەرەتادا بڕیاربوو دانوستانەکان هەینی لە سویسرا دەستپێبکەن، بەڵام لە کۆتا خولەکدا دواخرا، بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فیدان: پێشبینیدەکەین قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەزە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەستپێبکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، بە پێشبینیی ئەوان، قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەزە لە هەفتەکانی یەکەمی ساڵی 2026، دەستپێدەکات. هاکان…
Total
0
Share