ساڵی رابردوو نزیكەی یەك ملیۆن كەس داوای مانەوەیان لە ئەوروپا كردووە

بەپێی ئاژانسی پەنابەریی ئەوروپا ساڵی 2022 نزیكەی یەك ملیۆن كەس داوای مافی مانەوەیان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە.

ئەڵمانیا لە ریزبەندی یەكەمی پێشوازیی كۆچبەراندایە، ئەو ژمارەیەش نزیكەی چوار ملیۆن كەس لە ئۆكرانییەكان ناگرێتەوە.

ژمارەی خوازیارانی مافی مانەوە لە یەكێتیی ئەوروپا لە ساڵی رابردوودا 996 هەزار بووە، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا، بەپێی ئەو راپۆرتەی ئاژانسی یەكێتیی ئەوروپا بۆ پەنابەران ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە.

زۆرینەی ئەوانەی داوای مانەوەیان لە ئەوروپا كردووە لە سوریا، ئەفغانستان، توركیا، ڤەنزوێلا و كۆڵۆمبیا-وەن.

لەكاتێكدا ژمارەی ئەو هاوڵاتییە ئۆكرانییانەی بەهۆی جەنگەوە لە وڵاتەكەیان هەڵهاتوون بەجیا ئەژماركراون، كە نزیكەی چوار ملیۆنیان لە یەكێتیی ئەوروپا لە دۆخی پاراستنی تایبەتدا دانراون.

لەنێو 27 وڵاتەكەی یەكێتییەكەدا ئیتاڵیا، پۆڵەندا و سوید رێوشوێنی توندیان دژ بە كۆچبەران گرتووەتەبەر.

لەنێو ئەو نزیكەی ملیۆن كۆچبەرەدا، ئەڵمانیا زۆرترین داوای پەنابەری رووبەڕووكراوەتەوە بە 244 هەزار داوا، دوای ئەو فەرەنسا 156 هەزار، ئیسپانیا 118 هەزار، نەمسا 109 هەزار و ئیتاڵیاش 84 هەزار.

سەرەڕای زۆریی ژمارەكە، داواكارییەكانی مافی مانەوە نەگەیشتووەتە ئەو ژمارەیەی لە ئەوروپا لە ساڵی 2015دا تۆماركرا و گەیشتە 1.4 ملیۆن، لە ساڵی 2016شدا گەیشتە 1.3 ملیۆن داوای مانەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی هۆشداریی توند دەدات

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی بڕیاریدا.. مووچەی ئەم كەسانە دەبڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share