بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، دوو حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون کە باوکێکی تەمەن 71 ساڵ و کوڕێکی تەمەن 29 ساڵە، دوای سەردانیکردنیان بە نەخۆشخانە و بوونی نیشانەکانی نەخۆشییەکە، دەرکەوتووە کە تووشبوون.
تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوەی نەخۆشییەکە بۆ ئەو دوو توشبووە گیراوەتەبەر.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن، باری تەندروستیی یەکێکیان تا ڕادەیەک جێگیرە و ئەوی دیکەیان ناجێگیرە.