بەرگریی شارستانی سۆران ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک لە گۆمی بێکۆدیان لە چیای حەساری سەکرانی قەزای چۆمان هەڵدێراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، هاوڵاتییەکە تەمەنی 40 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە، تا ئێستا زانیاریی هەیە کە تەنیا بـ.ـرینداربێت.
بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، شوێنی ڕووداوەکە سەختە، چوار تیم بەڕێکەوتوون بۆ شوێنەکە بەڵام بەئەگەرێکی زۆرەوە ڕزگارکردنی ئەو هاوڵاتییە پێویستی بە کۆپتەر دەبێت.