د. ئومێد عەلی ڕایدەگەیەنێت، نابێت پزیشک بە ئۆنڵاین وەڵامی نەخۆش بداتەوە و بە ڤایبەر تەماشای ئەشیعەکانی نەخۆش بکات.
د. ئومێد عەلی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، تێکەڵبوونی کەرتی حکومی و تایبەت بووەتە شێرپەنجەیەک بۆ کەرتی تەندروستی، بۆ ئەوەی پزیشکان و کارمەندان خێرا دەوامی نەخۆشخانەی حکومییەکان بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەکان بەجێنەهێڵن، پێویستە ئەم دوو کەرتە لە یەکتری جیابکرێنەوە.
باسی لەوەشکرد، کە پزیشک دەوامی کرد دەبێت لەناو نەخۆشخانەدا بێت، نەک ئەشیعەکانی نەخۆشی لە ڕێگەی ڤایبەرەوە بۆ بنێردرێت، بە ئۆنڵاین باسی نەخۆشییەکەی بۆ بکەیت و ئەویش وەڵامبداتەوە، دەبێت کارمەندان هۆش و بیریان لای نەخۆشخانە بێت و لە هەشت کاتژمێر زیاتر کار نەکەن.