ڕێککەوتنی واشنتن و تاران لە 12 خاڵدا

پاش ئەوەی واشنتن و تاران ڕێککەوتنێکیان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست تا ڕێککەوتنی کۆتایی واژوو کرد، ڕێکەوتننامەکە چەند خاڵێک لەخۆدەگرێت و گرنگترینیان “گێڕانەوەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران و هەڵگرتنی هەمیشەیی سزاکانی واشنتنە”.

ڕێککەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بەکورتی لە 12 خاڵدا خۆی دەبینێتەوە کە ئەوانیش بریتین لە:

  1. دەستبەجێ و بەشێوەیەکی هەمیشەیی کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکانی جەنگ، بە لوبنانیشەوە.”
  2. ئەمریکا و ئێران ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتر بگرن و بەدووربن لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر.
  3. هەردوولا پابەند دەبن بە گفتوگۆکردن و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی 60 ڕۆژدا و بە ڕەزامەندی هەردوولا دەکرێت درێژبکرێتەوە.
  4. لە ماوەی مانگێکدا ئەمریکا بەخێرایی گەمارۆ دەریاییەکەی و سەربازییەکانی لەسەر ئێران هەڵبگرێت تەواوی کۆتایی بە گەمارۆ دەریاییەکەی بهێنێت.
  5. لەماوەی دوو مانگدا؛ ئێران لە گەرووی هورمزدا هەوڵەکانی خۆی بۆ کردنەوە و ئاساییکردنەوەی ڕێڕەوەکە دەخاتەگەڕ و بەبێ هیچ باجێک گەرووەکە دەکاتەوە و ڕێڕەوێکی سەلامەتیش بۆ کەشتییە بازرگانییەکان دەکاتەوە.
  6. لەپێناویی سەرلەنوێ بوونیادنانەوەی ئێران و ژێرخانی ئابوورییەکەی؛ ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکە پابەند ببن بە دابینکردن و پێدانی لانیکەم 300 ملیار دۆلار بە ئێران.
  7. ئەمریکا بە شێوەیەکی گشتی کۆتایی بە هەموو جۆرە سزاکانی دژی بە ئێران دەهێنێت.
  8. تا کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، واشنتن و ئێران لەسەر ئەم ڕێککەوتنە سەرەتاییە دەمێننەوە و پشتی پێدەبەستن.
  9. لەگەڵ واژۆکردنی ئەم ڕێکەوتنەدا و تا ئەو کاتی سکان بە تەواەرتی هەڵدەگیرێن، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مۆڵەتی بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێران؛ بەرهەمە نەوتییەکان و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان دەردەکات.
  10. ئەمریکا پابەند دەبێت بە هەڵگرتنی سزای سڕکردن و سنووردارکردنی سەرجەم پارە داراییەکانی ئێرانو گێڕانەوەی بۆ ئێران.
  11. دوابەداوی واژۆکردنی ڕێکەوتننامەکە و چێبەچێکردنی هەریەکە لە ‘1،4،5،10 و 11’ واشنتن و تاران دەست بە گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر بڕگەکانی دیکە دەکەن.
  12. ڕێککەوتنی کۆتایی لەلایەن بڕیارنامەیەکی پابەندکارانە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNSC) پەسەنددەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share