باوکی پەرلەمانتارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، ناجی باڵەتەیی کە دەکاتە باوکی ئارام باڵەتەیی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 4 ی شوبات ئاشکرایکرد، “دوای توشبوونی ئارام باڵەتەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دۆخێکی دەرونی قورس توشی باوکی بووە و پێدەچێت ئەوە هۆکاری خۆکوشتنی بوبێت”.

ناجی باڵەتەیی، کارگێڕی لقی 20 ی پارتی دیموکراتی کوردستانە و تەنها یەک کوڕی هەیە بەناوی ئارام باڵەتەیی، کە وتەبێژی فراکسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی عێراق.

ماوەی دوو مانگە ئارام باڵەتەیی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس دۆخی ناجێگێری تەندروستی ئارام باڵەتەیی بووەتە هۆی خۆکوشتنی باوکی.

بابەتی پێشتر

سنە وەک شاری داهێنەری مۆسیقا

بابەتی دواتر

بەریتانیا: چاوەڕوانین هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق خواستی خۆپیشاندەران بەدیبهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share