بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: نزیکی 6 کاتژمێرە بیر لەوە دەکەینەوە چۆن تـ.ـەرمی روقیە بەبێ هیچ شێوانێک دەربهێنین

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، یەکەمجارە تووشی حاڵەتێکی لەم شێوەیە ببین کە بەم شێوەیە تەرمێکمان لێ ون ببێت و نەتوانین بە ئاسانی بیدۆزینەوە.

عابدین عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجەدا ڕووبەڕووی حاڵەتێکی لەم شێوەیە ببینەوە کە تـ.ـەرمێک بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە ئاودا بمێنێتەوە و نەتوانین بیدۆزینەوە و دەریبهێنین.

وتیشی، تـ.ـەرمی ڕوقیە نۆ ڕۆژە لەناو ئاودایە، ئەگەر بچووکترین فشاری لێبکەین تـ.ـەرمەکەی دەشێوێت، بۆیە نزیکی شەش کاتژمێرە بیر لەوە دەکەینەوە چۆن تـ.ـەرمەکە بەبێ هیچ شێوانێک دەربهێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share