تەرمی ژنێك لە هەولێر دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان تەرمی ژنێكیان لە نزیك تونێلی میراوە دۆزیوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەیانی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، هێزەكانیان تەرمی ژنێكیان لە نزیک تونێلی میراوە لە سنووری بنکەی پۆلیسی باسرمە دۆزیوەتەوە.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ھەولێر دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە، “لە ئایندەیەكی نزیكدا” وردەكاری زیاتری ڕووداوەكە ئاشكرادەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندكارێكی نەخۆش تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ یەكشەممە، خوێندكارێك بەهۆی نەخۆشكەوتنی لە نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەنجامدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share