گەنجێک کە بۆ ڕاوەماسی ڕۆشتبوویە سەر ڕووباری سیروان، خـ.ـنکا.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کەمێک لەمەوبەر گەنجێک کە لەگەڵ ئامۆزاکەیدا بۆ ڕاوەماسی چووبوونە سەر ڕووباری سیروان، خنکا.
باسی لەوەشکرد، گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی 2000ە و لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تـ.ـەرمەکەیدا.