شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، مانگی 12ـی ئەمساڵ رێژەی بارانبارین “زۆر باش” دەبێت و لە سەروو رێژەی ئاساییەوە دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە پێشبینیی سەنتەرە ئەمریکییەکاندا کە لە نوێبوونەوەکاندا دووبارەدەبێتەوە، ئاماژە بە وشکیی ئەم مانگە و مانگی 11ـی داهاتووش کراوە، بەڵام بۆ مانگی 12 پێشبینییەکی جیاواز دووبارەدەبێتەوە کە لەو مانگەدا بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە، بەرزببێتەوە و لە سەروو رێژەی ئاسایی، باران ببارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پێشبینییە لە سەنتەرە ئەوروپییەکان پێچەوانەیە و هەمان بارودۆخی وشک بۆ مانگەکانی 11 و 12 چاوەڕواندەکات.