ئەمڕۆ وەفدێکی هونەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەردانی وەفدەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێککەوتنی سەرەتاییە لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەکان و سیستمی ئەسیکۆدا.
بڕیار وایە وەفدەکە سبەی پێنجشەممە لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق کۆببێتەوە و ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنورییەکان واژووبکرێت.