وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەکان بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لەنێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام دەبن و بە چڕی باس لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکرێت.
عەباس عـ.ـەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران ڕایگەیاند، پاش قۆناغی یەکەم، دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بۆ ماوەی 60 ڕۆژ بەردەوام دەبن، تاوەکو دەگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی، لەناو ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەین پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەمانە.
باسی لەوەشکرد، پاش واژووکردنی یاداشتی تێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا، دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دەستپێدەکەن.