پۆلیسی گەرمیان: شەش کەسمان دەستگیرکرد کە لەناو بازاڕی کەلار بە تاپڕ تـ.ـەقەیان کردووە

شەش کەس دەستگیرکران کە لەناو بازاڕی کەلار بە تاپڕ تـ.ـەقەیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی کەلار چەند گەنجێک بووە بە شەڕیان و بە چـ.ـەکی جۆری تاپڕ تـ.ـەقەیان کردووە، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر تۆمەتباران، توانیمان درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هەر شەش تۆمەتبار دەستگیر بکەین و دەست بەسەر تاپڕ، سێ فیـ.ـشەکی تاپڕ و ماتۆڕسکیلێکدا بگرین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەگوێرەی مادەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share