بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بڵاوکردەوە و پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکە کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێـ.ـرانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئـ.ـێران دەکەین بەبۆنەی ئەم ڕێککەوتنە مێژووییەوە، هیوادارین ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
وتیشی، ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکەماندا، هەر لە سەرەتاوە، ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانیمان لە هەموو ئەو هەوڵانە کردووە کە دەبنە هۆی ئاشتی، دیالۆگ و هەماهەنگی و لە داهاتووشدا بەردەوامدەبین لەسەر ئەم هەڵوێستەمان، خودا کۆماری ئیسلامی ئێـ.ـران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بپارێزێت.