دەرماڵەی مامۆستایان لە 150 هەزار دینارەوە دەكرێتە 300 هەزار دینار

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێشنیازكراوە لە عێراق دەرماڵەی مامۆستایان زیادبكرێت و لە 150 هەزار دینارەوە بكرێتە 300 هەزار و دەشڵێت، “فشاردەكەین كە ئەگەر لە عێراق بڕیاری لەسەر بدرێت مامۆستایان لە هەرێميش سوودمەندببن”.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن سەندیكای مامۆستایانی عێراق پێشنیاز بۆ لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كراوە كە شاری مامۆستایان لە شارەكان بۆ مامۆستایان بۆ دروستبكرێت و دەرماڵەی مامۆستایان لە 150 هەزار دینارەوە بكرێتە 300 هەزار دینار لەگەڵ چەند داواكارییەكی دیكەش خراونەتەڕوو.

وتیشی،”فشاری جددی دەكەین كە ئەگەر لە عێراق بڕیاری زیادكردنی دەرماڵەی مامۆستایان بدرێت مامۆستایانی هەرێمی كوردستانیش سوودمەندبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، سێ تۆمەتباریان…
Total
0
Share