بەردی بناغەی رێگای ژمارەیەک گوندى سنوورى گەرمیان دانرا

دەست بە دروستکردنى رێگاى پێنج گوندى سنوورى گەرمیان دەکرێت.

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەردی بناغەی دروستکردنی رێگای گوندەکانی (گۆڕی مسقاڵ، هەوارەقوڵە، کاکەبرا، کونەکۆتر و دوڕیانی ژاڵەی رۆغزایی) لە ناحیەی رزگاری دانرا.

پرۆژەکە پێکهاتووە لە رێگایەک بە درێژیی 14.5 کم کە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی گەورە بە سنوورەکە دەکات و جگە لە کارئاسانی بۆ هاتوچۆ، لەڕووی گەشتیاری و کشتوکاڵیش سوودی گرنگی دەبێت.

وتیشی “ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە بۆ خزمەتکردنی زیاتری سنوورەکە لە تەواوبوندایە و، پرۆژەی دیکەش دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share