پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: لە وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسیدا 65 سەرپێچیکار دەستگیرکراون

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماری سێ مانگی ڕابردووی لەوەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە 15 ی ئازاری 2026 تاوەکو 15ی حوزەیرانی 2026،  قەدەغەی ڕاوی ماسی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەو ماوە دیاریکراوەدا مەفرەزەکانمان لەسەرجەم سنوورە ئاوییەکانی سنووری چالاکیی بەڕێوەبەرایەتیمان خرانە حاڵەتی ئامادە باشی و لە ڕێگەی مەفرەزەی گەڕۆک و خاڵی چاودێریی جێگیر پاراستنی دەریاچە و ڕووبارەکان جێبەجێکرا .

دەشڵێت، لەو ماوەیەدا 65 سەرپێچیکار دەستگیرکران و دەست بەسەر 531 تۆڕدا گیرا، سەدان ماسیی زیندوو ئازادکران و دووبارە گەڕێندرانەوە بۆ ناو دەریاچە و ڕووبارەکان، هەرەوەها نزیکەی هەزار ماسیی قەبارەجیاواز دەستیان بەسەردا گیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share